بەرپرسێکی ئێرانی: داوای داگیركردنی باڵیوزخانەی ئەمریکا ده‌كات

0

نوچە-کەیهان

بەڕێوەبەری رۆژنامەی کەیهان، کە بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی هەژمار دەکرێت، لە بابەتێکدا کە لە رۆژنامەکە بڵاو بۆتەوە، پێشنیار دەکات بە خۆپیشاندەرانی عێراق، کە هێرشە بکەنە سەر باڵیوزخانەی ئەمریکا.

بە گوێرەی گوتارەکەی حسێن شەریعەتمەداری، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، لانکەی هەواڵگری و پیلانگێڕییە دژ بە خەڵکی عێراق و دەبێ لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە داگیر بکرێت.

بە گوتەی شەریعەتمەداری، ئیسرائیل، ئەمریکا و وەهابیەکانی سعودیە و کۆنە بەعسییەکان، لە پشتەوەی نائارامیەکانی عێراقن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com