نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و نائارامیەکان لە شارەکانی ئەم وڵاتە هۆشداری دەدات.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا لە لایەنەکانی ئەم ئاڵۆزیانە دەکات، کە پشوو درێژ بن.

گۆترێس هەروەها لەبارەی بە کارهێنانی هێز و نواندنی توندوتیژی هێزە ئەمنیەکان، بەرامبەر بە خۆپیشاندەران هۆشداری دەدات.

بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمڕۆوە ٥-ی ئۆکتۆبەر، بڕیاری قەدەغەکرانی هاتووچۆی هاوڵاتیان هەڵوەشاوەتەوە.

بابەتی گەندەڵی، باری ژیان و گوزەرانی خەڵک و بێکاری و نەبوونی خزمەتگوزاری، هۆکارە سەرەکیەکانی ئەم خۆپیشاندانانەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com