نوچه
بڕیاره ڕۆژی یەکشەممە ٦-١٠-٢٠١٩، شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بچێتە بەغدای پایتەختی عێراق، بەڵام بەھۆی بارودۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکانەوە، سەردانەکە دواخرا.
ماوەی پێنج ڕۆژە لە بەغدای پایتەختی عێراق و چەندان شاری دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق، خۆپیشاندانێکی فراوانی ناڕەزایی لە دژی سەرجەم دەسەڵات و حزبەکانی عێراق سەریهەڵداوە و بەو هۆیەشەوە تاوەکو ئێستا ٤٤ كهس کوژراون و سهدانیش بریندار بوون.
لهلێدوانێكی تایبهت به نوچه، جوان یونس، سەرۆکی لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لهبارهی سهردانی شاندهكهیان بۆ بهغدا راگەیاند: بریاربوو سبەی یەکشەممە لێژنەکەیان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە. هەموو ئامادەکارییەکیان کردبوو، بەڵام بەهۆی ئهو دۆخهی عێراق و پەرلەمانی عێراقەوە، سەردانەکەیان بۆ کاتێکی دیکە دواخستووە.
لهبارهی ئامانجیان له سهردانیكردنی بهغدا جوان یونس گوتی ”مەبەستیان لە سەردانەکە، گفتوگۆکردن بووە لەگەڵ لێژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی عێراق، تاوەکو چارەسەرێک بۆ کێشەی ناوچە کوردستانییەکان، بەتایبەتیش بابەتی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک، ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، هەڵوەشاندنەوەی ماددەیەکی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق تاوتوێ بکەن.