نوچه
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر فەرمانی بە هاوپەیمانی ئەلسائیرون كرد چالاكیەكانی لە پەرلەمانی عێراق هەڵپەسێرێت، پێش كەمێك هاوپەیمانیی (میحوەری وەتەنی)ی سونەكانیش كارەكانی لە پەرلەمانی عێراق هەڵپەسارد.
لە ماوەی چوار ڕۆژی خۆپێشاندانەكانی عێراقدا، بههۆی توندوتیژییهوه تا ئێستا ٤٤ كەس كوژراون و بە سەدان كەسیش بریندارن.
هاوپەیمانی میحوەر، كە زۆربەی هێزە سونەكانی عێراق لەخۆی دەگرێت، ئێوارهی رۆژی ههینی (٤-١٠-٢٠١٩) رایگەیاند، كە كاركردنی ئەندامەكانیان لە پەرلەمانی عێراق هەڵدەپەسێرن.
ئەمە لە كاتێكدایە، كە موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، داوای لە فراكسیۆنی ئەلسائیرونی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراق كردبوو، چالاكیەكانیان لە پەرلەمانی عێراقدا پەكبخەن.
بهگوێرهی ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز)، موقتەدا سەدر لە نامەیەكدا داوای لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەی كردووە كارەكانیان لە پەرلەمانی عێراق پەكبخەن و بەشداری هیچ دانیشتنێك و چالاكیەكی پەرلەمانی نەكەن تا ئەو كاتەی حكومەت بەرنامەیەك پێشكەش دەكات، كە هاووڵاتیانی عێراق لێی رازی بن.
بڕیار ئهمڕۆ شەممە ٥-ی ئۆكتۆبهر، پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەكی گرنگی هەبێت بۆ بەدواداچوونی داخوازییەكانی خۆپێشاندەرانی عێراق، كە چوار ڕۆژە بە شێوەیەكی بەرفرەوان ناڕەزایی لە زۆربەی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەستی پێكردووە.