نوچه
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داوا لە خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و ئاسايش و سه‌قامگيرى وڵات بپارێزن.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێک لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق له‌دايكبووى ڕۆژ نين، به‌ڵكو زاده‌ى ره‌فتار و سياسه‌ته هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ته يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن و هيچ حكومه‌تێك ناتوانێت له شه‌و و ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ريان بكات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە جەختکردنەوە لەوەی، عێراق لە دۆخێکى هه‌ستياردایە رایدەگەیێنێت “به‌ديهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگيريى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى ده‌وێت. پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى ئێستا و داهاتووى وڵات، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هه‌مووانه و وريايى و دانايى هه‌مووانى پێويسته”.
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
بە نیگەرانییەوە لە ڕووداو و توندوتیژییەکانى ئەم چەند ڕۆژەى بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکەى عێراق دەڕوانین. خۆپیشاندانى مەدەنى و ئاشتیانە، مافێکى دەستووریى پارێزراوە، بەڵام نابێت بۆ توندوتیژى و پێکدادان و نانەوەى پشێوى و ده‌رچوون له ياسا بگۆڕێت و هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى گشتى و تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت بكات.
كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانى عێراق له‌دايكبووى ڕۆژ نين، به‌ڵكوو زاده‌ى ڕه‌فتار و سياسه‌ته هه‌ڵه‌كانى ده‌يان ساڵى ڕابردووى حكوومه‌ته يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى عێراقن و هيچ حكوومه‌تێك ناتوانێت له شه‌و و ڕۆژێكدا چاره‌سه‌ريان بكات. به‌ديهێنانى خواست و داواكانى گه‌ل، هاوكارى و پشتگيريى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانى ده‌وێت. پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيرى ئێستا و داهاتووى وڵات، ئه‌رك و به‌رپرسياريه‌تيى هه‌مووانه و وريايى و داناييى هه‌مووانى پێويسته.
عێراق لە دۆخێکى هه‌ستياردایە کە پێویستى بە ئارامى و سەقامگیریى سیاسى و ئەمنى هەیە، ئاڵۆزى و تێکدانى ئاسایش و ده‌رچوونى ڕووداوه‌كان له كۆنترۆڵ، دۆخەکە خراپتر و دژوارتر دەکات، هیچ شتێک چارەسەر ناکات و هەموو گەلانى عێراق تیایدا زەرەمەند دەبن. داواکارین هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن، یاسا بپارێزن و به‌رژوه‌نديى باڵاى وڵات ڕه‌چاو بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
4/10/2019