نوچه
سەرۆک وەزیرانی عێراق، له گوتارێكدا بۆ خۆپیشاندەران و خه‌ڵكی عێراق گوتی، ئێمه له گه‌لین و بۆ گه‌ل قوربانی ده‌ده‌ین و د‌رك به نه‌هامه‌تی و سته‌ملێكراوییان ده‌كه‌ین. ڕێگه مه‌ده‌ن بتانگه‌ڕێنێته‌وە دواوه و سه‌رله‌نوێ كۆمه‌ڵگه به سه‌ربازگه بكه‌ن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوای چاوەڕوانییەکی زۆر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: ئه‌مڕۆ له كاتێكدا گوتارتان بۆ ده‌ده‌م، كه وڵات به‌دۆخێكی زۆر هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت. گوتاره‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌یە رێگه‌بگرین له‌وه‌ی پێشێلكاره ئه‌منییه‌كان بخزێته نێو قاڵبی له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت. هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌وڵه‌ت. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه ماڵه گه‌وره‌كه‌مانه و له‌ژێر چه‌ترییه‌وه هه‌مووان كۆده‌كاته‌وه و هه‌مووان به‌رپرسیارین له پاراستن و به‌رگری لێكردنی. ئه‌مڕۆ ئێمه له به‌رامبه‌ر بژارده‌ی ده‌وڵه‌ت و ناده‌وڵه‌تداین، ئێمه‌ش نیازمان بونیادنانی ده‌وڵه‌ته و بۆ ئه‌م ئامانجه سه‌ره‌كییه‌ش كۆبووینه‌ته‌وه، كه ئه‌م بژارده‌یه ژیانێكی خۆشگوزه‌ران و كارامه بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق زامن ده‌كات”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی “ئێمه له گه‌لین و بۆ گه‌ل قوربانی ده‌ده‌ین و د‌رك به نه‌هامه‌تی و سته‌ملێكراوییان ده‌كه‌ین كه ساڵانێكی دوور و درێژه ئازاریان ده‌چه‌شت. وه‌ك تاك و گروپ ئه‌زموونی زۆرمان به‌ده‌ستهێنا له‌میانی خه‌باتماندا. هه‌ڵه‌مان كرد و بڕیاری دروستیشماندا، تا گه‌یشتینه ئه‌و ئاسته‌ی بووینه خاوه‌نی سیسته‌مێكی ده‌ستووری دیموكراسی، كه ئێوه به په‌نجه مۆره‌وه ده‌نگتان پێدا و جێگیرتان كرد”.
عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەدا، كه “كاتێك به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكارمان وه‌رگرت، یه‌كه‌م كارمان ئه‌وه‌بوو به‌ربه‌سته‌كان تێكبشكێنین، كه ئێمه و ئێوه‌ی جیاكردبووه‌وه. به‌مه‌ش به‌هه‌ڵگرتنی دیواره كۆنكریتییه‌كان، زیاتر نزیكبووینه‌وه له گه‌له‌كه‌مان و متمانه‌ی زیاترمان له‌نێوان یه‌كدیدا دروستكرد. چیدی گه‌یشتن به باره‌گاكان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیی، كارێكی ئه‌سته‌م نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر رێگاكانتانه، ده‌توانن له ماڵه‌كانتانه‌وه هه‌نگاو بنێن و سه‌ردانمان بكه‌ن. هه‌روه‌ها نووسینگه‌یه‌كمان له‌نێو جه‌رگه‌ی به‌غدا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان هامووشۆی بكه‌ن و له هه‌ر چوار لایه‌نی وڵات ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند “رێگه مه‌ده‌ن بانگه‌شه‌كارانی بێ هیوایی به‌سه‌رتاندا زاڵ بن و گوێ مه‌ده‌نه ئه‌و بانگه‌شانه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن بتانگه‌ڕێنێته دواوه و سه‌رله‌نوێ كۆمه‌ڵگه به سه‌ربازگه بكه‌ن، ئه‌م خه‌ونانه به‌سه‌رداچوون و رۆژگار پشتی تێكردن و ئێمه‌ی گه‌ل، به‌خوێن و سه‌ر و سامان و داهاتوومان باجی زۆر قورسماندا. ئه‌مڕۆ هیچ به‌ربه‌ستێك نییه له‌به‌رده‌م گه‌ل كه ده‌نگی ره‌سای خۆی بگه‌یێنێت. ئێمه داپڵۆسێنه‌ر نین و له تاوه‌ره به‌رزه‌كاندا ناژین، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌نێوتان له شه‌قامه‌كانی به‌غدا و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به‌ئاسایی وه‌ك ئێوه ده‌گه‌ڕێیین”.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدرێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: “زۆر دڵخۆش ده‌بین كه ده‌بینین هاووڵاتییان له كه‌شێكی سه‌قامگیردا به‌بێ بوونی به‌ربه‌ستی تایفی و بازگه‌كان هامووشۆی یه‌كدی ده‌كه‌ن. به‌ر له وه‌زیران و به‌رپرسه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌م، خۆم پابه‌ندی ئه‌وه كرد كه ده‌ستبه‌رداری كاروانی ئۆتۆمبێله دوور و درێژه‌كان بم. چونكه ئێمه ده‌مانه‌وێت به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه كار و خزمه‌ت بكه‌ین. كار‌و چالاكییه ڕۆژانه‌كانمان له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا زۆر جیدین و هه‌موویان بۆ به‌جێگه‌یاندنی خواسته‌كانی ئێوەیە بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان. له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونماندا، ده‌ستمانكرد به جێبه‌جێكردنی زنجیره‌یه‌ك بڕیار و رێككاری تایبه‌ت به‌چاكسازیی ئابووری و كارگێڕی و سیاسیی و خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تیی فراوان، كه پرۆژه جیاوازه‌كان له‌خۆده‌گرێت و پشت به‌ڕێككه‌وتنه‌كانمانه‌وه ده‌به‌ستێت بۆ دابینكردنی هه‌لی كار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری”.
بەگوتەی عەبدولمەهدی ئێستاش پرۆژه یاسایه‌كیان له‌ژێرده‌ستدایه و به‌منزیكانه پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌یتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌یه‌ك ببه‌خشنه ئه‌و خێزانانه‌ی، كه سه‌رچاوه‌ی داهاته‌كانیان كه‌من و به‌شی ژیان و گوزه‌رانیان ناكات. بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ كه‌مده‌رامه‌تی دابنێین و ئاستی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانمان به‌ره‌و باشتر ببه‌ین و رێگه‌نه‌ده‌ین هیچ تاكێكی ئه‌م وڵاته له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدا بژیت. مه‌به‌ستمان بۆ ئه‌م پرۆژه یاسایه ئه‌وه‌یه، كه دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌راهه‌م بكه‌ین، كه خه‌ڵكی ده‌ورووبه‌ری شاره‌كان به‌هۆی فه‌رامۆشكردن و پشتگوێ خستنه‌كانه‌وه دووچاری دۆخێكی خراپی ئابووری بوونه‌ته‌وه. وه‌ك هه‌میشه هه‌رگیز به‌ڵێنی كرچ و كاڵتان پێناده‌ین یاخود چاره‌سه‌ریی كاتی و بێ سوود، چونكه ئه‌م دوو فاكته‌ره وایكرد باجی قورس بده‌ن و هه‌رگیز به‌ڵێنێك ناده‌ین كه توانای جێبه‌جێكردنیانمان نه‌بێت. ئێوه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه راهێناوه كه به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ین و تا جێبه‌جێكردنیشیان باسیان نه‌كه‌ین”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی “ئه‌مڕۆ پێویستمان به‌وه‌یه ژیان له هه‌موو پارێزگاكان، وه‌ك دۆخی پێشوو ئاسایی بكه‌ینه‌وه و ده‌بێ رێز له ده‌سه‌ڵاتی یاسا بگرین، كه به‌هۆیه‌وه هه‌مووان له ئاسایش و سه‌قامگیریدا ده‌ژین. ده‌مه‌وێ روونی بكه‌مه‌وه، ئه‌و رێكاره ئه‌منییانه‌ی گرتوومانه‌ته‌به‌ر به‌تایبه‌تیش بڕیاری كاتی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ، له‌ڕاستیدا بڕیاری سه‌ختن، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك ده‌رمانێكی تاڵ وایه و زه‌رووره‌تێكه و ده‌بێ بكرێ. نابێ ئێوه له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركێشییه‌ك به‌جێ بهێڵێن وه‌ك چۆن نابێ وڵات به‌جێ بهێڵین و سه‌لامه‌تی و سه‌ر و ماڵتان بخه‌ینه ژێر مه‌ترسییه‌وه. پاراستنی ئاسایشی وڵات ئه‌ركی یه‌كه‌می پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای وڵاته، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كیی به‌رپرسیارێتییه نیشتمانییه‌كه‌م دایه، وه‌ك چۆن ئه‌ركی سه‌ره‌كی سه‌رشانی منه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و تاكه‌كه‌سی و ته‌نانه‌ت دووكانه‌كانیشتان ده‌پارێزم”.