نوچه: ئاژانسه‌كان
خۆپیشاندانه‌كانی عێراق تا دێت فراوانتر ده‌بن. دوێنێ ڕۆژێكی خوێناوی بوو بۆ عێراقییه‌كان و ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته ٣١ كه‌س.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژارى، داواى به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات له “گه‌نده‌ڵكاران” ده‌كه‌ن.
دوێنێ له به‌غدا هێزه ئه‌منییه‌كان زرێپۆش و چه‌كیان دژی خۆپیشانده‌ران به‌كارهێنا.
دوای رووداوه خوێناوییه‌كان، شه‌وی ڕابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌یامێكی ئاراسته‌ی هاووڵاتیان كرد و تێیدا رایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاكسازی و دابینكردنی مووچه بۆ هه‌ژاران و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان، بڕوایان وایه په‌یامه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له “ئاستی پێویست” نه‌بووه و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران قسه‌ی نه‌كردووه و زیاتر باسی چالاكی و ده‌ستكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی كردووه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی سیاسیی و مه‌زهه‌بی و ئایینی نه‌چووه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌كانه‌وه.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌خنه‌ی له حكومه‌تی عێراق گرت و داواشیكرد ”ده‌ست له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵبگرێت و هێڵی ئینته‌رنێت كارا بكاته‌وه”.