نوچه: ئاژانسهكان
باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق، داوای لەبەشێک لەکارمەندەکانی کرد عێراق بەجێبهێڵن.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لەبەشێک لەکارمەندەکانی کرد عێراق بەجێبهێڵن. لهبهر ئهوهی ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەران کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربوون.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئاماژەی بەوەشکردوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە زۆربەی شوێنەکانی عێراق راگیراون و حکوومەتی ئەو وڵاتەش قەدەغەکردنی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلی لەبەغداد راگەیاندوە جگە لە هێزەکانی فریاگوزاری خێرا و تیمەکانی گواستنەوەی فڕۆکەخانە.
لەراگەیەنراوەکەیدا، باڵوێزی ئەمریکا لەعێراق چوار داواکاری ئاراستەی ستافی بەڕێوەبردنی کارەکانی لەبەغداد و هەولێر و بەسرە کردووە و تێیدا داوای لەهەمو ئەوانەکردوە کە لەپلانیاندابوە سەردانی عێراق بکەن، پێویستە سەردانەکانیان هەڵبوەشێننەوە.
هەروەها داواشی لەستافەکەی کردووە خۆیان لەناوچەکانی خۆپیشاندان بپارێزن و نزیکی ئەو ناوچانەنەبن کە خۆپیشاندانیان تێدایە. داواشیکردوە ”پابەندبن بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی عێراقەوە و چاودێری وردی راگەیاندنەکان بکەن بۆ بەدەستهێنانی دواین زانیاری دەربارەى گۆڕانکارییەکان”.