ئەسعەد مورادی
دوو ڕۆژە خۆپیشاندان بەغدای پایتەختی عێراقی گرتووەتەوە و کوژراو و بریندار و دەستگیرکراون روو له زیادبوونن. هه‌روه‌ها خۆپیشاندەران بەسەر چەند گروپێکدا به‌تایبه‌ت سێ گروپی سهرەكیدا دابەشبوون‌و و داواکاریی جیاوازیان هەیە و رژاونەتە سەر شەقام.
لایه‌نێكی سیاسیی كورد له بهغدادهڵێت ”هەفتەیەکە لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە درووشمی (مافی خۆم دەوێت) ئامادەکاری بۆکراوە. هه‌روه‌ها دوو خوێندنه‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و خۆپیشاندانه ده‌خاته‌ڕوو.
موقتەدا سەدر داوای مانگرتنی گشتی دەكات(١)
رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، گۆڕینی خۆپیشاندانەكان كە لەچەند پارێزگایەك دەستپێكراوە بۆ خۆپیشاندانی دەستەگەری بەرژەوەندی تێدا نییە و داوای مانگرتنی گشتیشی كرد.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە توویتێكیدا گوتی “پێمانوایە گۆڕینی خۆپیشاندانە میللـیەكان بۆ خۆپیشاندانی دەستەگەری بەرژەوەندی تێدا نییە، ئەگەرنا فەرمانمان بە شۆڕشگێڕانی چاكسازی دەكرد لەگەڵ ئەوان خۆپیشاندان بكەن. بەڵام ئێمە دەمانەوێ پارێزگاری لە خۆپیشاندانی گەل بكەین، داواش دەكەین خۆپیشاندانەكان ئاشتیانە بن. ئەگەر بە مانگرتنی گشتی ئاشتیانەش پشتگیری بكرێن كە هەموو گەل بەشداریی تێدابكات (شتێکی باشە)، هەروەها دەستدرێژیكردنە سەر خۆپیشاندەرانی بێ چەك رەتدەكەینەوە؛ ئەوانەی دژی گەندەڵی و تووندوتیژین”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە کاریگەری خۆپیشاندانەکانی عێراق لەسەر هەرێم، رایگەیاند: خۆپیشاندانەکان بەگشتی کاریگەریان دەبێت لەسەر عێراق، بۆیە ئەگەر بەمشێوەی ئێستا بەردەوام بێت و دۆخەکە باشتر نەبێت، کاریگەری لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداش دەکات. هەروەها کاریگەری دەبێت لەسەر پەرلەمانی عێراق، بڕیارەکانی حکومەت و پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠-ی عێراق.
ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت “ئەگەر دۆخێکی نەخوازراو لە عێراق نەیەتە پێشەوە، ئەوا ڕۆژی شەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و ئێمەش دەگەڕێننەوە سەر کاروباری ئاسایی خۆمان”.
ئەو خۆپیشاندانە دوو خوێندنەوەی بۆ دەکرێت:
یه‌كه‌م، ئەجێندانی سیاسیی لەپشتەوەیە بۆ دەستکەوتی ماددی
دووه‌م، داواکاری خەڵک بۆ مافە بنەڕەتییەکانی ژیان
دووبەردانی گوتیشی “سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوای کردووە، کە نوێنەرانی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی عێراق، بێنە ناو هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەنزیکەوە گوێبیستی داواکاری خۆپیشاندەران بن، بۆ ئەوەی بە رێگەی یاسایی داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێت”.
شوان محەممەد تەها، بەرپرسی لقی بەغدای پارتی دیموكراتی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:”خۆپیشاندانەکەی بەغدا هەفتەیەکە لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە درووشمی (مافی خۆم دەوێت) ئامادەکاری بۆکراوە. لایەنی فەرمی تاکو ئێستا دیارنین، دەتوانین بڵێین لایەنی سیاسیی لە پشتە و لە رێگەی خەڵکەوە گوشار دەکەن. “
بەرپرسی لقی بەغدای پارتی گوتیشی: “ئەو خۆپیشاندانە دوو خوێندنەوەی بۆ دەکرێت. یەکەمیان، چاودێرانی سیاسیی پێیانوایە ئەجێندانی سیاسیی لەپشتەوەیە و لە رێگای گوشارەوە دەیانەوێت دەستکەوتی ماددیان دەستبکەوێت. بۆچوونی دووەمیش ئەوەیە کە داواکاری خەڵک بۆ مافە بنەڕەتییەکانی ژیان مافێکی سرووشتییە و خەڵکی بێزارە لەو نادادی و گەندەڵیەی هەیە.”
ئه‌م خۆپیشاندان و توندوتیژییانه چاوه‌ڕوانكراو بوو
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دوای کۆبوونەوەکەی بە سەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی، رایگەیاند: “پشتیوانیی داواکارییە رەواکانی خۆپێشاندەران دەکەین و دژی هەموو کارێکی تێکدەرانەین. هه‌روه‌ها جەخت لە ئازادی خۆپیشاندان دەکاتەوە.
حه‌سه‌ن بارام، چاودێری ساسیی و شاره‌زا له دۆخی سیاسی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ نوچه، له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی له عێراق رایگه‌یاند: ئه‌م خۆپیشاندان و توندوتیژییه چاوه‌ڕوانكراو بوو، وهگهریش ئه‌مه دابمركێندرێته‌وه به‌دوور نازانرێت جارێكی دیكه به‌شێوازێكی توندتر و خراپتر سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی سه‌ره‌كی، یه‌ك له‌وانه نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ١٥ ساڵی ڕابردوودا، بێكاری، به‌ڵێنی هێزه سیاسییه‌كان هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه. هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی دیكه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ململانێ نێوان به‌ره‌ی ئه‌مریكا، سعودیه هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی ئێران.
حه‌سه‌ن بارام ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆپیشاندانه هیچكام له به‌ره‌كان نه‌قۆزنه‌وه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا دەڕوا، دوای چه‌ند ڕۆژێكی دیكه حكومه‌ت چه‌ند به‌ڵێنێك ده‌دات و كۆتایی پێ ده‌هێنێ، ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست لێی توندوتیژی بێت له‌نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه له عێراق، فراوانتر ده‌بێت و عێراق ده‌بێته مه‌یدانێكی گه‌وره‌ی ترسناكی ململانێ و پێكدادانی هه‌ردوو هێزه‌كه و به پله‌ی یه‌كه‌م عێراقییه‌كان تێیدا ده‌بنه سووته‌مه‌نی.
ئه‌و چاودێره سیاسییه گوتیشی، له عێراق چه‌ندین جار خۆپیشاندانی له‌و شێوه له چه‌ند ساڵی رابردوو روویداوه. جیا له‌وه‌ش هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له به‌ر ده‌ست نییه بیسه‌لمێنێت لایهنەك له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م خۆپیشاندانه له خۆپێشاندانێكی هه‌ڕه‌مه‌كی ناچێ و هاوكات له چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین بزانین به‌ره‌و چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌چێت.
– به‌شێك لە خۆپیشاندەرانی بەغدا داوای مووچە دەکەن
– بەشێکیان داوای خزمەگوزاری و هەلی کار دەکەن
– بەشێکیشیان وەکو پاڵپشتییەک بۆ عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی دوورخراوەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، رژاونەتە سەر شەقام
قوربانییەکان گەیشتە 19 کەس (٢)
ژماره‌ی كوژراوه‌كان له به‌رزبوونه‌وه‌یه()
بەرپرسانی ئاسایش و کەرتی تەندروستی عێراق رایانگەیاند، ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکەی دوێنێ شەو 10 کەسبووە ،بەمەش کۆی گشتی قوربانیەکان گەیشتە 19 کەس.
بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، بەرپرسەکان رایانگەیاندوە، شەوی رابردو لەشاری عەمارە، لە ناوەراستی پارێزگای میسان، پێنج کەس کوژران و پێنجی دیکەش برینداربون.
کۆتا ئاماری قوربانیەکانی خۆپیشاندانەکان لەڕۆژی سێشەمەی رابردوەوە هەتا ئێستا ، 19 کوژراو و زیاتر لە 500 بریندارە.
پێش ساڵێك هۆشداریمان دایە حکومەتی عێراق (٣)
هێمن باجەلان، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ژمارەی کورژاو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عێراق لە گۆڕاندایە، بەپێی دوایین ئاماری تیمەکانی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، لە خۆپشاندانەکانی پارێزگاکانی عێراق 10 کوژراو و 395 بریندار هەن، لە پارێزگای نەجەف دوو حاڵەتی برینداری زۆر مەترسیدار و لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەش برینداری سەخت هەن”.
خۆپیشاندەران بەسەر چەند گرووپێکدا دابەشبوون و داواکاریی جیاوازیان هەیە. هەندێک لە خۆپیشاندەرانی بەغدا داوای مووچە دەکەن، بەشێکیان داوای خزمەگوزاری و هەلی کار دەکەن و بەشێکیشیان وەکو پاڵپشتییەک بۆ عەبدولوەهاب ساعدی، فەرماندەی دوورخراوەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق رژاونەتە سەر شەقام.
باجەلان باسیشی لەوەکرد، “پێش ساڵێك هۆشداریمان دایە حکوومەتی عێراق خەڵک بەگشتی داواکاری هەیە، بەتایبەت لە خۆپێشاندانەکانی بەسرا، بەڵام هۆشدارییەکان بە هێند وەرنەگیران. لە چەند مانگی سەرەتای ئەمساڵیش چەندین راپۆرتمان داوەتە حکوومەتی عێراق، دیسان ئەویشیان بەهێند وەرنەگرت. بەتایبەت لە هەندێک پارێزگای باشوور، وەک سەماوە بەسرە و ناسریە دەنگی خۆپێشاندەرانیشمان گەیاندووە بە حکوومەتی عێراقی، دۆخەکە وایلێهات بەم ڕۆژە گەیشت، کە دۆخێکی نەخوازراوە”.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق (٤)
کەمێک بەر لەئێستا باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لەبەشێک لەکارمەندەکانی کرد عێراق بەجێبهێڵن.
لەراگەیەنراوەکەی باڵوێزخانەی ئەمریکادا هاتوە، ژمارەیەکی زۆر لەخۆپیشاندەران کوژراون و سەدانی دیکەش برینداربون.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئاماژەی بەوەشکردوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لەزۆربەی شوێنەکانی عێراق راگیراون و حکومەتی ئەو وڵاتەش قەدەغەکردنی هاتوچۆی پیادە و ئۆتۆمبێلی لەبەغداد راگەیاندوە جگەلە هێزەکانی فریاگوزاری خێرا و تیمەکانی گواستنەوەی فڕۆکەخانە.
لەراگەیەندراوەکەیدا، باڵوێزی ئەمریکا لەعێراق چوار داواکاری ئاراستەی ستافی بەڕێوەبردنی کارەکانی لەبەغداد و هەولێر و بەسرە کردوە و تێیدا داوای لەهەمو ئەوانەکردوە کە لەپلانیاندابوە سەردانی عێراق بکەن، پێویستە سەردانەکانیان هەڵبوەشێننەوە.
هەروەها داواشی لەستافەکەی کردوە خۆیان لەناوچەکانی خۆپیشاندان بپارێزن و نزیکی ئەو ناوچانەنەبن کە خۆپیشاندانیان تێدایە.
هەروەها، باڵوێزخانەی ئەمریکا داواشیکردوە پابەندبن بەڕێنماییەکانی دەسەڵاتدارانی عێراقەوە و چاودێری وردی راگەیاندنەکان بکەن بۆ بەدەستهێنانی دواین زانیاری دەربارەى گۆڕانکارییەکان.
سه‌رچاوه‌كان
١_https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/021020198
٢_ http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=78105&babet=2&relat=1024
٣_ https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/03102019
٤_ http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=78109&babet=2&relat=1024