نوچەنێت
دوو ساڵ بەر لە ئێستا مام جەلال، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی پێشووی یەکێتی کۆچی دواییکرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، بەنەبوونی مام جەلال، هەموومان هەست بە بۆشایی دەکەین.
٣-١٠-٢٠١٧، مام جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و سەرۆککۆماری عیراق، کۆچیی دواییکرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال لە پەیامێکدا رایگەیاند “په‌یوه‌ندیی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك مه‌سعود بارزانی، قۆناخێكی به‌هێزی كاری هاوبه‌شی له كوردستان هێنایه كایه‌وه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له دامەزراوەکانى ده‌وڵه‌تی عێراقدا دروستبوو و دیموكراسی له عێراق، گه‌شه‌كردنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی”.
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ له ساڵیادی كۆچی دواییی مام جه‌لالدا، یادی سه‌ركرده‌یه‌كی خه‌باتگێڕ ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆچكردنی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له كاری ده‌وڵه‌تی و سیاسی‌دا دروستکرد. له‌ناو كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مڕۆدا له عێراق و ناوچه‌كه زیاتر له هه‌موو كاتێك هه‌ست به بۆشاییی مام جه‌لال ده‌كه‌ین، به‌ڕاستی مام جه‌لال سیمبولێكی كاری هاوبه‌ش بوو. په‌یوه‌ندیی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك مه‌سعود بارزانی، قۆناغێكی به‌هێزی كاری هاوبه‌شی له كوردستان هێنایه كایه‌وه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی چه‌سپاندنی به‌شێكی زۆری داواكانی گه‌لی كوردستان بوو له به‌ڵگه‌نامه‌كانی كۆنگرەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و ده‌ستووری عێراقدا، هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆ كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له دامەزراوەکانى ده‌وڵه‌تی عێراقدا دروستبوو و دیموكراسی له عێراق گه‌شه‌كردنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی. مام جه‌لال، پشتیوانێكی زۆر گه‌وره بوو بۆ كاری من له دروستكردن و ڕیشه‌داركردنی كاری هاوبه‌ش و به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش له هه‌رێمی كوردستان کاتێک كابینه‌ی پێنجه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌مان پێکهێنا و به‌ر له‌وه‌ش له نزیككردنه‌وه‌ی ئیداره‌كان و دروستكردنی یه‌كبڕیاری له‌سه‌ر زۆر پرسی سیاسی و ئیداری له هه‌رێمی كوردستان و عێراق. ئه‌مڕۆ كه یادی كۆچی دواییی مام جه‌لال ده‌كه‌ینه‌وه، باشترین وه‌فاداری ئه‌وه‌یه یه‌كڕیزیی گه‌له‌كه‌مان و هاوبه‌شی له كاری سیاسی و به‌ڕێوه‌بردندا، په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوهه‌ڵوێستیی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر پرسه هاوبه‌شه كوردستانی و عێراقییه‌كان به‌هێز بكه‌ین. یادی مام جه‌لال مایه‌ی خێر و ته‌بایی بێت و سڵاو و دروود بۆ گیانى دەنێرین.