نوچە-هیندو
پێگەیەکی هیندی رایگەیاند، دوای ئەوەی کە ئەم وڵاتە بڕیاری دا سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس-٤٠٠ لە مۆسکۆ بکڕێت، لە لایەن واشنتۆنەوە هۆشداری پێدراوە.
پێگەی ئینگلیزی زمانی هیندو، ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا هۆشداری داوەتە هاوپەیمانانی و پێی راگەیاندوون، لە هەر جۆرە رێککەوتنێکی سەربازی و کڕینی سیستەمی دژەموشەکی ئێس-٤٠٠ ی رووسی خۆ ببوێرن، بە پیچەوانە بە گوێرەی یاسای کاستا، بە توندترین شێوە سزا دەدرێن.
ئەم هۆشدارەی واشنتۆن، دوای ئەوەدێ کە سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی هیند ئاشكرای کرد، وڵاتەکەی بە نیازە رێککەوتنی کڕینی ئەم سیستمە دژە موشەکییە لەگەڵ مۆسکۆ واژۆ بکات.
رێککەوتنەکەی دەلهی نوێ و مۆسکۆ، بە بەهای ٥.٤٣ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
تورکیاش پێشتر ئەم هۆشدارانەی واشنتۆنی نادیدە گرتووە، ئێستاش خاڵێکی جێی ناکۆک و مشتومڕی ئەنقەرە و واشنتۆنە.