نوچەنێت
رێبەری رەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی لە بارەی خۆپیشاندانەکان رایگەیاند و دەڵێت، گۆڕینی خۆپیشاندانەكان كە لە چەند پارێزگایەك دەستپێكراوە بۆ خۆپیشاندانی دەستەگەری، بەرژەوەندی تێدا نییە.
دوای بەردەوام بوونی خۆپیشاندانەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند “پێمانوایە گۆڕینی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان بۆ خۆپیشاندانی دەستەگەری بەرژەوەندی تێدا نییە، ئەگەرنا فەرمانمان بە شۆڕشگێڕانی چاكسازی دەكرد لەگەڵ ئەوان خۆپیشاندان بكەن”.
هەروەها دەڵێت”ئێمە دەمانەوێت پارێزگاری لە خۆپیشاندانی گەل بكەین، داوا دەكەین، خۆپیشاندانەكان ئاشتیانە بن، ئەگەر بە مانگرتنی سەرتاسەری ئاشتیانەش پشتگیری بكرێن كە هەموو گەل بەشداریی تێدابكات شتێکی باشە”.
هاوکات، دەستدرێژیكردنە سەر خۆپیشاندەرانی بێ چەك ڕەتدەکاتەوە.