نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، هۆشداری لە هاتنە ناوەوەی لایەنی سیاسیی بۆ ناو خۆپیذشاندەران دەدات.

بەپێی راگەیەندراوێکی نەتەوە یەکگرتوەکان، شەوی رابردوو ٢/٣-١٠-٢٠١٩، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق، چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لە بەغدا، داوای خۆی دووبارە کردەوە بۆ ئارامگرتن و جەختی لەسەر گرنگی دیالۆگ کردەوە.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، جەختی لەسەر هەبوونی دیالۆگ لە نێوان خۆپیشاندەران و کاربەدەستانی عێراقی کردەوە، هاوکات هۆشداریدا ئەگەر لایەنی دیکە بێنە ناو خۆپیشاندەران بە ئەجێندای سیاسیی و مەبەستی تر، ئەوا کاریگەری نەرێنی لەسەر داواکاری ڕەوای خۆپیشاندەران دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com