نوچەنێت
وەزارەتی دەرەوەی توركیا، لە بەیاننامەیەکدا ھۆشداریی دەداتە ھاووڵاتیانی خۆی کە گەشت بۆ عێراق نەکەن.
ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق، بەردەوامە. بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاژاوە تییدا تا ئێستا ١٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار هەن.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە”به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له پارێزگا جیاوازه‌كانی عێراق، به‌تایبه‌تی به‌غدای پایته‌خت كه له ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩وه درێژه‌ی هه‌یه، ئامۆژگاری هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر ناچار نه‌بن خۆیان به دووربگرن له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له‌م قۆناغه‌دا خۆپیشاندان تێیاندا درێژه‌ی هه‌یه”.
هاوکات دەڵێت “ئه‌و هاووڵاتیانه‌شمان كه له ئێستادا له‌و وڵاته‌ن، له نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و ئاگاداریانه بكه‌ن كه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی عێراقه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه، خۆیان به‌دووربگرن له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان و هۆشیاربن له‌باره‌ی ئاسایشی كه‌سییان”.