نوچەنێت
کۆنگرەی هەنگەوانانی جیهان، بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە هەنگەوان و کۆمپانیا جیهانییەکان لە هەولێری پایتەختی هەرێی کوردستان، ساز دەکرێت.
ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، ٧-١٠-٢٠١٩، بە بەشداری ٢٥٠ هەنگەوان و نوێنەری کۆمپانیا هەنگەوانییەکانی ٢١ وڵاتی جیهان، کۆنگرەی هەنگەوانانی جیهان لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، بەڕیوەدەچێت.
کۆنگرەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و کۆمەڵەی هەنگەوانانی هەرێمی کوردستان، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
لە کۆنگرەکەدا، جۆرەکانی هەنگ و هەنگوین و پێداویستییە زانستی و تەندروستییەکانی بەرهەمهێنانی هەنگوین، نمایش دەکرێن. هەروەها وانەی تایبەت بە هەنگەوانان، لەلایەن کەسانی شارەزا دەگوترێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ باشترین جۆرەکانی هەنگوین دەکرێت.