عادل عەبدولمەهدی، بڕیارێکی راگەیاند

0

نوچەنێت

خۆپیشاندان و گردبوونەوەکان بەغدا و شارەکانی تری عێراق، پێی نایە سێیەم ڕۆژەوە. سەرۆکوەزیران بڕیارێکی بۆ کپکردنەوەی دەرکرد.

ماوەی سێ ڕۆژە خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی لە بەغدای پایتەختی عێراق و شارەکانی تر بەردەوامە. ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، لە کاتژمێر پێنجی بەیانی ئەمڕۆوە تا کاتێکی نادیار، قەدەغەکردنی هاتووچۆی راگەیاند.

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی قەدەخەی هاتووچۆوە رایگەیاند، ئەو هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ بەیاننامەی سەرکردە سیاسییەکان لە کۆشکی سەلام، لە پێناو پاراستنی سیستەمی گشتی و ئاسایشی ناوخۆیی و گشتی و پاراستنی خۆپیشاندەرانە لە هەندێک کەس کە خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپیشاندانەکان و پەلاماری هێزە ئەمنییەکان و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتی دەدەن. 

لە دوو ڕۆژی ڕابردووی خۆپیشاندانەکاندا، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو. کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، میدیا عیراقییەکان دەڵێن، ژمارەی کوژراو و بریندارەکان لەگۆڕاندایە، بەڵام تا ئێستا بەلای کەم ١٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار هەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com