هێرش کرایە سەر زۆنی سەوزی بەغدا

0

نوچە-الحدث

سەرچاوەکان ىهەواڵ، باس لە تەقینەوەیەکی بەهێز لە زۆنی سەوزی بەغدا دەکەن.

ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە،٢ی ئۆکتۆبەر، بە ڕۆکێت هێرش کراوەتە سەر زۆنی سەوزی بەغدا.

پێگەی الحدث دەڵێت، بە ڕۆکێت هێرش کراوەتە سەر باڵوێزخانەی تورکیا، هاوکات ئاژانسی هەواڵی سپۆتینیکی رووسیا هەواڵێکی هاوشێوەی راگەیاندووە.

دەگوترێ، بە ڕۆکێت هێرشێکی دیکە کراوەتە سەر «پل الحارفیه» هەڵکەوتوو لە نزیک زۆنی سەوز.

سپۆتنیک بە گواستنەوە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز، هەواڵی کوژرانی سەربازێکی عێراقی راگەیاندووە بەڵام وردەکاری زیاتری لەم بارەوە بڵاو نەکردۆتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵی عێراقی، لەم بارەوە هەواڵێکی ئەوتۆیان بڵاو نەکردۆتەوە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش هێرشێکی هاوشیوە، کرایە سەر زۆنی سەوز .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com