خەزعەلی: دەستێکی شاراوە لە پشت خۆپیشاندانەکانە

0

نوچە-ئاژانسەکان

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھل حەق، وێڕای دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران و دەربڕینی ناڕەزایی سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی ئەم وڵاتە و نەبوونی خزمەتگوزاری، جەخت دەکاتەوە کە نابێ دەرفەت بە دوژمنان بدرێت، چونکە دەستێکی شاراوە لە پشتەوەی ئەم رووداوانە هەیە.

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھل حەق، لەبارەی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی ڕابردووی بەغدا و بەسرە و چەند شارێکی باشووری عێراق، هەڵوێستی وەرگرت.

خەزعەلی باس لە بوونی دەستی شارە و پیس دەکات، کە لە پشتی پەردەوە ئەم رووداوانەیان خوڵقاندووە.

بە گوتەی خەزعەلی، ئەوان پێشتریش لە بارەی سەرهەڵدانی ئەم جۆرە خۆپیشاندانە هۆشدارییان داوەتە حکوومەتی عێراق، کە هەوڵیان نائارامکردنی دۆخەکەیە. هەروەها دەڵێت، زانیاری وردیان لەبارەی ئەم دەستە شاراوە هەیە،هەر بۆیە داوا لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق دەکات کە وردبوونەوەی بۆ بکەن.

لە ئەنجامی بەریەککەوتن لە نێوان خەڵکی خۆپیشاندەر و هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە ڕۆژی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی کوژراو و ٢٠٠ کەسیش بریندار بوونە، کە ٤٠ کەسیان سەر بە هێزە ئەمنییەکانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com