خۆپیشاندان لە عیراق دەستیپێکردەوە

0

نوچەنێت

سەرەڕای کەوتنەوەی گرژی و ئاژاوە لە ناو خۆپیشاندانەکان و بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی و گرتنی رێگەی گۆڕەپانی تەحریر، ئەمڕۆ خۆپیشاندان لە چەند شوێنێکی جیاوازی پایتەختی عێراق دەستیپێکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢-١٠-٢٠١٩، بۆ دووەم ڕۆژ خۆپیشاندان لە شارەکانی عیراق دەستیپێکردەوە. ئێستا لە باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی بەغدا خۆپیشاندانە.

بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی توند، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی تەحریر نییەو، خۆپیشاندەران لەبەری باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی بەغدا بڵاوبوونەتەوە.

دوێنێ کە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکان بوو، گرژی کەوتە ناو خۆپیشاندانەکانەوە، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق، دووکەس کوژراو و ٢٠٠ کەس برینداربوونە.

چاودێرانی سیاسیی دەڵێن، پێناچێت ئەمجارەش خۆپیشاندانەکان ئامانجەکانیان بەدیبێنن، لەبەر ئەوەی پەرش و بڵاون و هەریەک دروشمێکی بەرزکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com