سعودیە: ئەو پەیامەمان ئاراستەی ئێران نەکردووە

0

نوچە-بی بی سی

عادل جوبەیر، وەزیری راوێژکار بۆ کاروباری دەرەوەی سعودیە ڕەتیدەکاتەوە، کە ئەم وڵاتەی پەیامی ڕێککەوتنی ئاراستەی ئێران کردبێت.

بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی ئەمریکا، لێکدوانەکەی ئێرانییەکان سەبارەت بە لێدوانی جوبەیر لەجێی خۆیدا نییە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاژانسەکانی هەواڵ و بەرپرسانی ئێرانی رایانگەیاند، سعودیە لە رێگەی پاکستان، پەیامی دانوستان و رێککەوتنی ئاراستەی  ئێران کردووە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، سعودیە تەنها جەخت دەکاتە سەر ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و لێکدانەوەی ئەم پەیامە لە لایەن ئێرانەوە، کە گوایە سعودیە داوای رێککەوتنی کردبێ، دوورە لە ڕاستی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com