نوچە-یۆرۆ نیوز
کۆریای باکوور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە،٢ی ئۆکتۆبەر دوو موشەکی بالستی تاقی کردەوە.
ئەم تاقیکردنەوە موشەکیەی پیونگ یانگ، دوای ئەوەی دێ کە رایگەیاند، ئامادەیە دانوستانە ئەتۆمییەکانی لەگەڵ واشنتۆن دەست پێبکاتەوە.
بەرپرسانی کۆریای باشوور دەڵێن، موشەکەکان دوای بڕینی مەوداى ٤٥٠ کیلۆمەتری، لە دەریای ژاپۆن بەربوونەتەوە.
ئەمە یازدەهەمین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکوورە، کە لە ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامی دەدات.
پیونگ یانگ، تاکو ئێستا هەڵوێستی فەرمی خۆی لە بارەی بانگەشەی تاقیکردنەوەی موشەکی لە لایەن وڵاتانی دراوسێ وە رانەگەیاندووە.