کۆنسوڵگەری یۆنان لە هەولێر دەکرێتەوە

0

نوچەنێت

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، حكوومەتی ھەرێم، پەیوەندیی لەگەڵ وڵاتانی جیهان فراوان دەكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا یۆنان كۆنسوڵگەری لە هەولێر دەكاتەوە.

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند “لە هەوڵداین پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی جیهان بە شێوەیەكی فراوانتر و بەهێـزتر بنیات بنێینەوە، سەقامگیری هەرێمی كوردستان، پاڵنەڕێكە بۆ ئەوەی وڵاتان نوێنەراییەتیان لە هەرێمدا بكەنەوە و پەیوەندی دیبلۆماسی ببەستن، سەرجەم ئەو وڵاتانەش كە باڵیۆزیان لە عێراق ھەبێت، نوێنەرایەتییان لە ھەرێمی كوردستان دەكەنەوە”.

سەفین دزەیی دەڵێت “كردنەوەی كۆنسوڵخانە لە هەرێمی كوردستان، پەیوەستە بەو وڵاتانەی لە عێراق باڵیۆزیان هەیە، لە كۆی ٦٠ باڵیۆزی وڵاتان، ٣٦ وڵات نوێنەرایەتییان لە هەرێمی كوردستان ھەیە، وا بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا وڵاتی یۆنان، نوێنەرایەتی خۆی لە هەولێر بكاتەوە”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا سەفین دزەیی گوتی”پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئاستێكی باشدان و گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی زۆر ھەیە، نەتەوە یەكگرتووەكانیش دڵخۆشن بە پەیوەندیی باشی هەولێر و بەغدا و پشگیریی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com