فەرماندەکەی دژە تیرۆر، هۆکاری لەسەر کار لادانی ئاشکرادەکات

0

نوچەنێت

فەرماندەی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراقی، باسی هۆکاری لەکارلادانی دەکات و دەڵێت، بۆ ئەم مەبەستە تەلەفۆنم بۆ سەرۆکوەزیران کردووە.

فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی، ئەم فەرماندەیە کە بە ئازایەتی و بەرگری لە شەڕی داعش بەناوبانگە، ڕۆڵێکی گەورەی لە رزگارکردنی شاری موسڵ گێڕا. لەبەر ئەوە پەیکەری بۆ دروستکرابوو، بڕیاربوو لە ساڵیادی رزگارکردنی موسڵ، پەردەی لەسەر لابدرێت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت، بەبێ ئاگاداری خۆی لەسەر کار لادراوە.

فەرماندەکەی دژەتیرۆری عێراقی لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاشکرایکرد، کاتێک ئەو بە فەرمانی لەسەر کارلادانەکەی زانیووە، کە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق نووسراوی لەکار لادانەکەی واژۆ کردووە.

فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعدی دەڵێت” بە تەلەفۆن پەیوەندیم بە عادل عەبدولمەهدییەوە کرد. پرسیاری هۆکاری ئەم فەرمانەم لێکرد، لەوەڵامدا گوتی، پێشبینیم دەکرد تۆ لەبارەی هۆکارەکەوە بزانی”.

ساعدی لەبارەی وردەکاری لەسەر کار لادانی ئاماژە بەوەدەکات” تاڵب شەغاتی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عێراق، نووسراوی لەکار لادانی منی بۆ عەبولمەهدی بەرز کردووەتەوە و من هیچ ئاگام لەو نووسراوە نییە و هیچ هۆکارێکیشیان بۆ باس نەکردووم”.

هاوکات رەتیدەکاتەوە کە پابەند بێت بەو بڕیارەوە و دەڵێت”من سەربازم و فەرمانەکان جێبەجێ دەکەم، بەڵام ئەو فەرمانانە جێبەجێ دەکەم، کە کەرامەتم دەپارێزن، ئامادەم بچمە زیندان و هەرگیز ئەو فەرمانە جێبەجێ ناکەم”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com