نوچەنێت
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی گرنگ تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢-١٠-٢٠١٩، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوەو چەند بابەتێکی پەیوەست بە قەرز و پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکومەت تاوتوێ دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، لە خاڵەکانی گرنگەکانی تەوەری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتی پابەندە داراییەکانی ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانو، هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی گشت زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٠١٥-٢٠١٦یە.