عادل عەبدولمەهدی، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەدووەم رۆژی خۆپیشاندانی پارێزگاکانی عیراقدا، پەیامێكی بڵاوکردەوەو بەڵێنی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیانیدا.

لە رۆژی ١-١٠-٢٠١٩، خۆپیشاندان لە بەغدا و بەشێک لە ناوچەکانی تری عیراق دەستیپێکرد. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە شارەکانی بەغدا و چەند پارێزگایەکی دیکە، ٢ خۆپیشاندەر کوژراو و ٢٠٠کەس برینداربوون. کە بەشێک لە بریندارەکان سەر بەهێزە ئەمنییەکانن.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢-١٠-٢٠١٩،بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە”خۆپیشاندان مافێکی سروشتییە، بەڵام هەندێک کەس رێڕەوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەیان تێکداوە”.

عادل عبدولمەهدی، ئاماژەی بە هێرشی بەشێک لە خۆپیشاندەران بە بە چەقۆ و شووشەی ئاگردارەوە بۆ سەر هێزە ئەمنییەکان، داوە”بەشێک لە خۆپیشاندەران، دروشمی نایاساییان بەرزکردۆتەوەو بەچەقۆوە هێرشیان کردۆتە سەر هێزە ئەمنییەکان”.

هاوکات سەرۆکوەزیران، بەڵێنی جێبەجێکردنی سەرجەم داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com