نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی نوێی کۆریای باشوور لە عێراق کۆبوونەوە

0

نوچه‌

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی کۆریای باشوور لە عێراق کۆبوونەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١-١٠-٢٠١٩، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كیۆنگ وۆك، باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور له‌ عێراق کۆبووەوە و تێیدا پیرۆزبایی له‌ باڵیۆزی نوێی كۆریای باشوور كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست، هەروەها به‌بۆنه‌ی ڕۆژی نیشتمانیی كۆریای باشوور و پازده‌ ساڵه‌ی هاتنی تیپی زه‌یتوونەوە بۆ هه‌رێمی كوردستان، سوپاس و پیرۆزبایی پێشكه‌ش به‌ حكوومه‌تی كۆریاى باشوور كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور و کار و چالاکییەکانى ڕابردووى هێزی زه‌یتوون و ڕێكخراوی كۆیكاى له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیدا لە هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند و هەموو پشتگیرى و ئاسانکارییەکى بۆ کار و وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاریى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا کە کۆنسوڵى کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، هەردوولا خواستى خۆیان بۆ برەودانى زیاتر بە پەیوەندییەکانى نێوانیان نیشان دا و قۆناغه‌ سه‌خته‌كانی ساڵانی ڕابردووى هەرێمى کوردستان، شه‌ڕی داعش، دۆخى ئاواره‌ و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com