نوچە
ئەمڕۆ لە گەرمیان، دوای ٣٣ ساڵ روفاتی هاووڵاتیهكی شاری كفری، كه به دهستی كاربهدهستانی رژێمی بهعس شههیدكرابوو، دۆزرایهوه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای مین لە راگەیەندراوێكدا، رایگەیاندووە”بە هاوکاری تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/گەرمیان، ئەمڕۆ رێکەوتی ١-١٠-٢٠١٩، تەرمی هاووڵاتییەکی شاری کفری کە لەلایەن رژێمی بەعس شەهید کرابوو دۆزرایەوە”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە “ئەو كەسە بەناوی داود سەمەد فرجی، کوڕی خانەوادەیەكی پێشمەرگە بوو، لە تەمەنی ١٤ساڵیدا و لە رێکەوتی ١٨-١٠-١٩٨٦، لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شوێنێکی سەربازیی و بەشێوەیەکی شاراوە ژێرخاك کراوە. لە دوای راپەڕینەوە، خانەوادەکەی بۆ تەرمەکەی لە گەڕاندان”.
هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە “لە رێکەوتی ٢٣-٩-٢٠١٩، بەهاوکاری تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان، دەست کرا بە گەڕانێکی چڕتر. بە بەکارهێنانی ئامێری کانزادۆزەرەوە توانرا شوێنی تەرمەکە بدۆزنەوە کە لە نێو تابوتێکی ئاسنیندایە”.