نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، وێڕای پێشوازی لە بەیان و هەڵوێستی ڕۆژی ڕابردووی محەممەد بن سەلمان دەڵێت، دەرگای ئێران بە ڕووی سعودییەکان کراوەیە.
دوای ئەوەی، کە ڕۆژی ڕابردوو، جێگری یەکەمی شای سعودیە رایگەیاند: ئامادەن بە رێگەی گفتوگۆ کێشەکانیان لەگەڵ تاران چارەسەر بکەن، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران پێشوازی لەم بەیانە کرد.
عەلی لاریجانی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، ئەمڕۆ ١ی ئۆکتۆبەر، بە کەناڵی جەزیرەی گوت، کە ئێران دەرگای دانوستاندن بە ڕووی سعودیەدا دەکاتەوە.
سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ واشنتۆن و پەیڕەوکردنی سیاسەتی گفتوگۆ، لاریجانی گوتی ”دانیشتن لەگەڵ واشنتۆن حەرام نییە، بەڵا سەرەتا دەبێ گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێ، ئەمەش لە قازانجی ئەمریکایە”.