نوچە-ڕۆیتەرز
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا، لە میانی سەردانی بۆ ریاز، سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئێران لهگهڵ هاوتا سعودیەکەی کۆبووەوە.
جەنەڕاڵ جیم مالۆوی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا، ئەمڕۆ سێشەممە ١ی ئۆکتۆبەر، سەردانی سعودیەی کرد و لەگهڵ فەرماندەی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە و هەروەها باڵیۆزی واشنتۆن لە ریاز کۆبووەوە و سێ قۆڵی پرسی ئێرانیان تاوتوێ کرد.
پێگەی هەواڵی بلومبێرگ لەم بارەوە نووسیویەتی، کە دوو لایەن سەبارەت بە رەفتاری شەڕخوازانەی ئێران گفتوگۆیان کردووە.
ئەم سەردانەی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا، دوای ئەوە دێ، کە واشنتۆن و ریاز رایانگەیاند، کە ئێران راستەوخۆ هێرشی موشەکی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئەنجام داوە. دوو لایەن جەختیان لە سەر کاردانەوەی توند بەرامبەر بە ئێران کردۆتەوە.