نوچە-ئەلعربی ئەلجدید
گروپە میلیشاییەکانی سەر بە حەشدی شەعبی و ژێر دەسەڵاتی ئێران، رایانگەیاندووە بە تۆڵەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکە و سەربازگەکانییان، بەرژەوەندیەکانی تەل ئەبیب دەکەنە ئامانجی.
دوای ئەوەی، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند ”ئیسرائیل ڕۆڵی راستەوخۆی لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی هەبووە، ئەم گروپە میلیشیاییانە دەڵێن، بەم زووانە بەرامبەر بە ئیسرائیل کاردانەوەیان دەبێت”.
احمد المکصوصی، جێگری ئەمینداری گشتیی کەتیبەکابی سید الشهداء بە رۆژنامەی العربی الجدید ی گوتووە، پێشتر لێیان ڕوون بووە، كه ئیسرائیل ئەم هێرشای ئەنجام داوە، هەر بۆیە دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوەی توندی ئەوان بن.
هەر لەمبارەوە، ابو الاء الولائی، ئەمینداری کەتیبەکانی سید الشهداء بە فەرمی رایگەیاندووە، ئیسرائیل چاوەڕوانی ئاكامی ئەوان بکات و بەم زووانە وردەکارییەکانی رادەگەیێنێن.
ابو الاء الولائی، لە تویتێکدا نووسیویەتی ”راگەیێندراوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل”.