لە مانگی رابردوو، ئێران ٨ هاوڵاتی کوردی لەسێدارەداوە

0

نوچەنێت

سزای لەسێدارەدان بەسەر گەنجێکی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

ڕێکخراوی هەنگاو کە تایبەتە بە مافی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،١-١٠-٢٠١٩، سزای لەسێدارەدان بەسەر  گەنجێکی خەڵکی سنە بەناوی رزگار زەندی، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.
گەنجەکە تەمەنی ٢٤ ساڵە. باوکی منداڵێکە. ماوەی چوارساڵە بەتۆمەتی کوشتن زیندانیکراوە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی رابردوودا هەشت هاوڵاتی کورد، لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.



Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com