وەزیری داد، سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆماردەکات

0

نوچەنێت

وەزیری دادی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان، سکاڵا لەسەر محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تۆمار دەکات.

ڕۆژی ٢٤-٩-٢٠١٩، فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئامانجی رەتكردنەوەی یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٩، یاسای ھەمواری یەكەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ئەو پارێزگا و قەزایانەی لەناو ھەرێمێكدا رێكنەخراون، سكاڵانامەیەكی یاسای ڕەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا كردووە،

لە سکاڵانامەکەی وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەشت خاڵدا بەڵگە یاساییەكانی بۆ نادەستووری بوون و نایاسایی بوونی ئەو یاسا هەمواركردنەوەیە خستوه‌تەڕوو و تێیدا هاتووە”ئەو ھەمواركردنەوەیەە بەتاڵە، چونكە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق یاسای ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠١٩ی داناوە، كە ماددەكانی ئەو یاسایە دژ بەیەكە لەگەڵ حوكمەكانی دەستوور و بنەماكانی ھەڵبژاردنی گشتیی و بنەما دیموكراتییەكان و ئەو مافە بنچینەییانەی كە لە دەستووردا ھاتوون. بۆیە ئیلغاكردنەوەی ببێتە كارێكی پێویست بەپێی حوكمەكانی مادەی ١٢ی دەستووری عێراق”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com