سەرۆک و لۆگۆی هاوپەیمانی کوردستانی دیاری دەکرێت

0

نوچەنێت

بە مەبەستی دیارکردنی سەرۆک و لۆگۆی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، بۆبەشداریکردن لە ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، لایەنە سیاسییەکان کۆدەبنەوە.

ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە١-٤-٢٠٢٠، ئەنجامدەدرێت. لایەنە كوردستانییەكان لەسەر ئەوە رێككەوتوون، کە لە سنووری پارێزگاكانی كەركوك، نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین، بە لیستی ھاوبەش بەشداری ھەڵبژاردنەكە بكەن.

لایەن بەشداربووەکانی هاوپەیمانی کوردستانی، بریتییە لە ١٣ حزب، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، ١-١٠-٢٠١٩، لە سلێمانی بەمەبەستی دیاریکردنی لۆگۆو سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی کۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com