نوچه
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، جەختی لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ یۆنان کردەوە.
بهگوێرهی راگهیێندراوێكی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (دووشەممە ٣٠-٩-٢٠١٩) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ یۆنیدۆس كۆنتۆڤۆنیسیۆس باڵیۆزی یۆنان لە عێراق، جەختی لە خواستى هەرێمى کوردستان بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ یۆنان کردەوە و سوپاسى کۆنسڵخانەى گشتیى یۆنانى لە هەولێر کرد کە ڕۆڵێکى دیارى لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکاندا هەیە.
لە بەرامبەردا باڵیۆزى یۆنانیش هەمان خواستى وڵاتەکەى دووپات کردەوە.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیوەندییەکان و کەشى ئەرێنیى نێوان هەولێر و بەغداى بە زەمینە و دەرفەتێکى باش بۆ وەبەرهێنانى بیانى لە هەرێمى کوردستان و عێراق لە قەڵەم دا و ئامادەیى هەرێمى کوردستانى بۆ پێشکەشکردنى هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەگوزاریى کەرتى تایبەتى یۆنانى لە هەرێمى کورستان نیشان دا، هەروەها ڕۆڵى کەرتى تایبەتى بۆ فراوانکردنى پەیوەندییەکان بە گرنگ زانى.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا سەردانى چاوەڕوانکراوى وەزیرى دەرەوەى یۆنانى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان، بە یاوەریى شاندێکى ئابوورى و بازرگانى، گرنگی بوونى گەشتی راستەوخۆى ئاسمانى لە نێوان هەولێر و ئاتینا، پەیوەندى و گفتوگۆکانى هەولێر ـ بەغدا بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و دۆخى عێراق و ناوچەکەیان بەگشتى تاوتوێ کرد.