نوچه
ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی “ئیبدال”، كه گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه دووپاتیكرده‌وه “وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه”.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه ٣٠-٩-٢٠١٩) عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاشكرایكرد “بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە”، كه ئه‌مه یه‌كه‌م تۆمه‌تباركردنی راسته‌وخۆی ئیسرائیله له‌لایه‌ن عێراقه‌وه.
كمال حه‌سناوی، ئه‌مینداری بزووتنه‌وه‌ی “ئیبدال” له لێدوانێكدا بۆ شه‌فه‌ق نیوز رایگه‌یاند “دانپێدانانی عێراق به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به تێوه‌گلانی ئیسرائیل له هێرشه‌كانی سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ره‌وایه‌تی و مافی ته‌واو به گروپه‌كانی به‌رگری عێراقی ده‌دات، وه‌ڵامی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه بده‌نه‌وه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌شدی شه‌عبی جه‌ختیشی كرده‌وه، “دوای دانپێدانانه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌یان بۆ ئیسرائیل له زووترین كاتدا ده‌بێت”.