نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، پێشبینی دەکەم، کە هاتنی پرۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمان بکەوێتە سەرتای مانگی ١١_هوه. دهشڵێت ”پشکی کورد پهیوهسته به گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا”.
گفتوگۆکانی نێوان ههردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوانیان بەردەوامی هەیە، بەتایبەتی بۆ چارەسەری پرسی مووچە و پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی عێراق.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی پرۆژەیاسای بودجەوە رایگەیاند: هێشتا پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ ی عێراق، لە وەزارەتی داراییە و دوای تەواو بوونی رێکارەکانی لە وەزارەتی دارایی، پرۆژەیاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت و ئەنجوومەنی وەزیران، مانگێكی لە بەردەستە، دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت، بۆئەوەی گفتوگۆی لەسەر بکرێت و لەلایەن پەرلەمانەوە پەسەند بکرێت.
ئەندامەکەی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی “پێشبینی دەکەم، کە هاتنی پرۆژەیاسای بوودجە بۆ پەرلەمان بکەوێتە سەرتای مانگی (١١)؛ ئەگەر پرۆژەیاساکە بە رێکاری یاسایی خۆیدا بڕوات، دەبێت پێش هاتنی سەری ساڵی نوێ پەسەندبکرێت”.
سەبارەت بە پشکی کورد، شێروان میرزا، جەختی لهوه کردەوە، کە ئهوهی پەیوەندی بە پشکی کوردەوە هەیە و دەوەستێتە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا”.