نوچە: واشنتۆن پۆست
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشكرای دەکات، بە بڕیاری بەپرسانی سەربازیی و ئەمنی ئەمریکا، ئەم وڵاتە جێگۆڕکێ بە ناوەندی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی خۆی دەکات لە قەتەر.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست، لە راپۆرتێکی تایبەتدا، وردەکاری ئەم بابەتەی خستۆتەڕوو. بەگوێرەی رۆژنامەکە، ئەمریکا بەشێک لە چالاکییەکانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی لە قەتەر دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت، کە گرژییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، لە بەرزبوونەوەدایە.
فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەڵێن، بڕیاری جێگۆڕکێ کردن بە ناوەندهی ئۆپەراسیۆنى ئاسمانییەکان، بڕیارێکی پێشوەختە بووە و لایەنی تەکنیکی هەبووە، بەڵام دوابەدوای قووڵتربوونەوەی گرژیەکانی تاران و واشنتۆن، خێراییان بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە بەخشیوە.