هێرش کرایە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا

0

نوچە-ڕۆیتەرز

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سۆماڵی دەکەن.

ئەمڕۆ (دووشەممە ٣٠ سێبتەمبەر)، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی راگەیاند: کە بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا و کاروانێکی سەربازی سەر بە یەکێتی ئەوروپا، لە مێگادیشۆی پایتەختی سۆماڵی، کرایە ئامانج.

لە ئەنجامی هێرشی سەربازی بۆ سەر کاروانی یەکێتی ئەوروپا، زرێپۆشێکی سەربازی کراوەتە ئامانج، بەڵام سەبارەت بە ڕێژەی زیانی گیانی بۆ سەر ئەم هێزە، زانیاری ورد بڵاو نەبووتەوە.

بە گوتەی سەرچاوە ئەمنیەکە، گروپی تیرۆرستی ئەلشباب، ئەم هێرشەی بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی ئەمریکای گرتۆتە ئەستۆ.

لە هەواڵێکی دیکەدا، سکای نیوزی عەرەبی، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com