نوچه: ئاژانسهكان
محەمەد بن سەلمان دهڵێت، ھێرشەكانی سەر ئارامكۆ كردهوهیهكی جهنگییه و لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامدراون و جەنگی ئێران و سعودیەش ئابووری جیھان دادەڕمێنێت.
بەهۆی هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە، بەرهەمهێنانی نەوتی سعودییە دابەزی و نرخی نەوت بەرزبووەوە، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکاش، تاران بە ئهنجامدانی ئهو هێرشانە تۆمەتبار دەکەن.
محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە، لە دیدارێكدا لەگەڵ كەناڵی سی بی ئێسی ئەمەریكی، ئاماژە بەوە دەكات، لەگەڵ مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر ئەوە كۆكن كە ھێرشەكانی ١٤ـی ئەم مانگە بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودیە، كردەوەی جەنگین و لەلایەن ئێران ئەنجامدراون.
بن سهلمان هۆشداریدهدات و دهڵێت، ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەڵامێكی بەھێز و یەكلاكەرەوە نەداتەوە ئێران، ناكۆكییەكان زیاتر دەبن و ئەوەش ھەڕەشە لە بەرژەوەندییەكانی جیھان دەكات. دەشڵێت ”چارەسەری سیاسیی باشترە لە سەربازیی و ئەگەر جەنگی نێوان سعوودیە و ئێران ھەڵگیرسێت، ئابووری جیھان دادەڕمێت”.