مستەفا چاوڕەش: هێزەکانمان ئامادەیە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگە رایدەگەیێنێت، تاکو ئێستا هیچ لێک تێگەیشتنێکی نوێ بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم درووست نەبووە.

لە دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧، هێزی پێشمەرگە لە سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کشاونەتەوە، چەند جارێکش دانوستاندن لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ گەڕانەوەی هێزی  پێشمەرگە ئەنجامدراوە، نەبوونی پێشمەرگەش لەو ناوچانەدا بووتە هۆی زیادبوونی چالاکییە تیرۆرستییەکانی چەکدارانی داعش.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مستەفا چاوڕەش، بەرپرسی هێزەکانی ٧٠ی پێشمەرگەی کوردستان، سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، رایگەیاند “تا ئێستا هەر کۆبوونەوەکان بەردەوامن، بەڵێن دەدەن و نایبەنەسەر، چەندین کۆبوونەوەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەغدا ئەنجامدراوە، بۆ گەڕانەوە هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبووە و هیچ لێک تێگەیشتنی نوێش درووست نەبووە”.

بەرپرسی هێزەکانی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگە جەختیشیکردەوە، ئێمە هێزەکانمان ئامادەیە بگەڕێتەوە ئەو شوێنانە و هەرکاتێک بەغدا رەزامەندی نیشاندا، ئەوکاتە ئێمەش دیراسەتی خۆمان دەکەین و بەپێی دۆخی ئەوکاتە قسەی خۆمان دەبێت. گوتیشی “لەو کاتەی هێزی پێشمەرگە ئەو شوێنانەی چۆڵ کردووە، داعش بنکەو پایەکانی لەو ناوچانە بەهێز کردووە و هەر رۆژە و لە شوێنێک چالاکی ئەنجام دەدەن، لە عێراقیشدا یەک دەستی نییە و هەرکەسە و لە قەوانێک دەخوێنێت”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com