نوچه
لەکاتێکدا ئەمریکا و ئیسرائیل هەوڵەکانیان بۆ کەمکردنەوەی رۆڵی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیادکردوون، ئەو وڵاتانەی حکومەت و هێزە سەرەکییەکانیان لە ئێرانەوە نزیکن کەوتوونەتە بارودۆخێکی سەختەوە، عێراقیش یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه، كه به‌شێك له هێزه سه‌ركییه‌كانی سه‌ر به ئێرانن و هه‌ڕه‌شه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كه‌ن. ئه‌مریكاش بۆ كۆنرۆڵكردنی ئه‌و هێزانه فشاره‌كانی بۆ سه‌ر حكومه‌تی عهبدولمهدی زیادتر كردووه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی عێراقییه‌كان و حكومه‌ته، ئه‌و ململانێ و شه‌ڕه په‌یوه‌ندی به ئه‌م وڵاته‌وه نییه و ته‌نیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران هه‌وڵده‌دات له رێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌تدا مه‌ترسی له‌سه‌ر سنووره‌كانی خۆی كه‌م بكاته‌وه و ئه‌م وڵاته‌ی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره، كه ئه‌گه‌ری دارووخانی له ئارادایه.
حه‌شدی شه‌عبی
حەشدی شەعبی لە زیاتر لە ٦٠ گرووپ و میلیشیای تائیفیی توندڕەو پێکدێت، کە دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعش، بە فەرمانی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق پێک هات.
چەکدارانی ئەو میلیشیایانە، کە زۆرینەیان فەرمان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەردەگرن، گوێ بە هیچ یاسا و دابونەریتێک نادەن و بە توندترین و خراپترن شێوە مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتییانی عێراق، بەتایبەت پارێزگا سوننەنشینەکان، دەکەن.
كاریگه‌ری هێرشی سه‌ر ئارامكۆ(١)
ئەو بارودۆخەی حکومەتی عێراقی تێدایە خراپە، عێراق لە باشوورەوە لەگەڵ سعودیە و لە رۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئێران هاوسنوورە و هەزاران سەربازی ئەمریکی تێدایە. ئەمە لەکاتێکدایە، هێزە چەکدارییە شیعەکانی نزیک لە ئێران بوونەتە ئاستەنگێکی گەورە لەبەردەم دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدا.
ئەو ئاستەنگە هەرێمایەتییانەی
رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە
ئەرکی عادل عەبدولمەهدی یان قورسرتر كردووه
لەگەڵ زیادبوونی گووشارەکاندا، جیاوازییەکانیش لەنێوان لایەنەکانی نزیک لە ئێران زیاددەبن و مەترسی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و دەستپێکردنەوەی ئەو تووندوتیژییە هەیە، کە ماوەی چەند ساڵێک بوو یەخەی عێراقی گرتبوو.
راندا سلیم، شرۆڤەکار لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، “ئەو ئاستەنگە هەرێمایەتییانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە ئەرکی عادل عەبدولمەهدی، بۆئەوەی هێزە چەکدارەکان بخاتەژێر دەسەڵاتییەوە سەختتر دەکات”.
سەرەکیترین هۆکاری قوڵبوونەوەی جیاوازی نێوان لایەنە شیعەکان بۆردوومانکردنی کۆگاکانی چەک و بارەگاکانی هەندێک لە گرووپەکانی حەشدی شەعبییە. لە تەمموزی رابردوەوە بەلانیکەمەوە نۆ جار هێرشکراوەتە سەر پێگە و کۆگاکانی چەکی حەشد. بەرپرسانی حەشد پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن و رەخنەش لە ئەمریکا دەگرن، کە وڵاتەکەی دووەمیان زیاتر لە 5 هەزار سەربازی لە عێراقدا هەیە.
هێرشەکان بوونەتە هۆکاری ئەوەی داواکردن لە لایەن گرووپە دژە ئەمریکیەکانەوە بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر بن. ئەبو عەلا وەلی، سکرتێری گشتیی کەتائیبی سەیید شوهەدا کە یەکێکە لە گرووپە چەکدارە شیعەکانی نزیک لە ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنییدا رایگەیاند، “ئەمریکییەکان لێرە بارمتەن، ئەگەر شەڕ هەڵبگیرسێت، ئەوان دەبنە بارمتەی هێزە بەرگریکارەکان”.
ئەم گوتانە شەرمەزارییەکی زۆریان بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق دروستکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا عەبدولمەهدی نەیتوانیووە هاوپەیمانیی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و ئێران بەهاوسەنگی رابگرێت. قووڵبوونەوەی کێشەکانی نێوان رۆژئاوا و ئێرانیش وایکردووە، ئەو مامەڵەیەی حکومەتی عێراق دەیکات چیدیکە پشتگیری لێنەکرێت.
دوایین هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە ئاماژەیەکی خراپن. لەکاتێکدا حووسییەکان رایانگەیاندووە، ئەوان ئەنجامدەری هێرشەکەن، بەرپرسانی سعودیە و ئەمریکا دەڵێن، هێرشەکە لە باکوورەوە ئەنجامدراوە و روونە، کە عێراق و ئێرانن دەکەونە باکووری سعودیە، نەوەک یەمەن. عێراقیش به‌په‌له رهتیككردهوه له خاكی ئه‌م وڵاته‌وه هێرش ئه‌نجام درابێت.
سیاسەتی سووتاندنی خاك” لە عێراق دەگرێتە بەر(٢)
درەنگانی شەوی دووشەممە ٢٣-٩-٢٠١٩، دوو گوللە هاوەن لە نزیک باڵیۆخانەی ئەمریکا لەناو ناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنە خوارەوە و دواتر دەنگی تەقینەوە لە ناوچەکە بیسترا، به‌ڵام هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.
رۆژی ٢٥-٩-٢٠١٩، گروپێکی چەکدار هەڕەشەی بە بارمتەگرتنی هاوڵاتیانی ئەمریکی کردبوو. دواتر و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی دا هاوڵاتیانی لە عێراق و رایگەیاند، پێویستە لەسەریان زیاتر ئاگاداری خۆیان بن.
رۆژی پێنجشەممە ٢٦-٩-٢٠١٩، میدیا عێراقییەکان ناوەڕۆکی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان عه‌بدولمه‌هدی و مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکایان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا مارک ئیسپەر بە عەبدولمەهدی راگەیاندووە، ئەگەر حکومەتی عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی رانەگرێت، ئەوا ئەمریکا ”سیاسەتی سووتاندنی خاك” لە عێراق دەگرێتە بەر.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ سعوودیه(٣)
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بۆ سعوودیه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ریاز ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به كه‌ناڵی “رووسیا الیوم”ـی راگه‌یاندووه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سعوودیه بۆ نێوه‌ندگیریكردن بوو له ناكۆكییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌ستاندنی شه‌ڕی نێوان شانشینی سعوودیه و حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و گوتیشی: عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان، شای سعوودیه و محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته باس كردووه.
ئاشكراشیكردووه، “عه‌بدولمه‌هدی له سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌ڵامی ئه‌رێنی وه‌رگرتووه و لایه‌نی سعوودیه به‌ڵێنی پێداوه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه ده‌خاته گه‌ڕ”.
وه‌ڵامی عێراق بۆ ئێران:
خاکی وڵاتەکەمان هێڵی سوورە
وڵاتانی ده‌رووبه‌ر له‌پاش ٢٠٠٣ توانیان له ناو عێراق پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن(٤)
وەزارەتی بەرگری عێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا، كه هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق کرد، ئەگەر واشنتۆن شەڕ لە دژی تاران بەرپا بکات. دایەوە و رەتیکردەوە وڵاتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئار تی رووسیا، تەحسین خەفاجی, گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، وەڵامی ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێرانی لە بەغدا دایەوە و رەتیکردەوە وڵاتەکەی بكرێته گۆڕەپانی ململانێکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و رایگەیاند، هەرگیز رێگە نادەن عێراق ببێتە گۆڕەپانی شەڕ، گوتیشی: “خاکی وڵاتەکەمان هێڵی سوورە”.
عه‌لی فه‌یلی، چاودێڕ و شاره‌زا له كاروباری سیاسی عێراق تایبه‌ت به نوچه رایگه‌یاند: وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر، چ ئێران، سعودیه، كوێت یان توركیا، ئه‌وانه هه‌موویان ئه‌جێندا و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌یه، له ناو عێراق، چونكه له پاش ٢٠٠٣ كه هیچ داموده‌زگایه‌ك نه‌ما و ئه‌و وڵاتانه توانیان له ناو عێراق پێگه‌ی خۆیان به‌هێز بكه‌ن.
عه‌لی فه‌یلی ده‌شڵێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه، سهرۆایهتییهكان وه‌ك یه‌ك تیم كارده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و دۆخه كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، كه بتوانن گرژی ناوچه‌كه هێور بكه‌نه‌وه. ئه‌و سه‌ردانانه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌مریكا و عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ سعودیه و دواتر تاران، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌یه. چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له ناوچه‌كه رووبدات یه‌كه‌مین زه‌ره‌رمه‌ند عێراق ده‌بێت له لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی شه‌ڕه‌كه.
هەوڵەکانی بەغدا بۆ ئەنجامدانی نێوانگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن بۆ چییه؟ (٥)
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی، هەوڵەکانی بەغدا بۆ ئەنجامدانی نێوانگیری لە نێوان تاران و واشنتۆن، دەگەڕێننەوە بۆ هەوڵەکانی عێراق بۆ گەڕانەوەی پڕشکۆی بۆ مەیدانی کایە سیاسیەکانی ناوچەکە و بووژاندنەوەی رۆڵی مێژوویی ئەم وڵاتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆچوونێکی دیکە ئەم هەوڵانە دەگەڕێننەوە بۆ نگەرانیەکانی عێراق لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە.
بەغدا بە باشی هه‌ستی کردووە، کە پریشکی ئەم گرژی و بەریەککەوتنانە، بە پلەی یەکەم ساحەی سیاسی عێراق دەگرێتەوە. لە لایەکەوە عێراق بەستراوەیی و پەیوەندییەکی قووڵی سیاسی و ئەمنی و بازرگانی بە ئێرانەوە هەیە، لە لایەکی دیکەشەوە بەغدا وەک شەریکێکی ئەمریکا هەژمار دەکرێت، کە میوانداری بنکە و پێگە سەربازیەکان و هێزەکانی ئەم وڵاتەیە، ئەم پەیوەندییە تا ئاستێکە کە چاودێرانی سیاسی و سەربازی وەک پەیوەندییەکی ستراتیک و بی گەڕانەوە هەژماری دەکەن.
زەنگی مەترسی بۆ سەر عێراق لێدراو
عێراق، کە زۆر نییە لە شەڕی داعش دوور کەوتۆتەوە و گەشەی ئابوری و سیاسی کردۆتەوە ئامانجی کاروبەرنامەکانی خۆی. عێراق نیگەرانە، کە ئەم دۆخە نوێیە، کە وەک دەروازەیەک بەرەوڕووی کراوەتە، بکەوێتە ژێر مەترسییەوە. هەرچۆنێک بێت مەرجی یەکەمی عێراق بۆ سەرخستنی ئەجێندا و پلانەکانی، بوونی کەشێکی ئارام و رەوشێکی سەقامگیرە، بەڵام خودی ئەم دۆخە، ئێستا کەوتۆتە ژێر کارتێکەری ململانێکانی تاران و واشنتۆنەوە.
دوای ئەوەی، کە ئێران هێرشی کردە سەر دامەزراوە نەوتیەکانی سعودیە، سەرەتا قامکی تاوان و گومان بۆ لای عێراق راکێشرا و گوترا، کە ئەم هێڕشە لە خاکی عێراقەوە ئەنجام دراوە. ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ هێرشی پەیتاپەیتای موشەکی و ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئێران لە عێراق و هاوپەیمانانی تاران، کە لێرەدا مەبەستی هێزەکانی حەشدی شەعبییە. لێرەوە بوو، کە زەنگی مەترسی بۆ سەر عێراق لێدراو. ئەم مەترسیە دوای ئەوە تۆختر بووەوە، کە دەگوترا ئەمریکا، کە هەرێمی ئاسمانی عێراقی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، چاوی بە ڕووی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاوپەیمانانی ئێرانی‌دا نوقاندووە. لێرە بە دواوە عێراق رۆژانە ئیلتیهابی سیاسی و ئەمنی بە خۆوە بینی و زۆریەک لە بەرپرسانی عێراقی خوازیاری روونکردنەوە و نیشاندانی شەفافییەت بوون بە نیسبەت ئەم هێرش و رووداوانە و ئەمریکا بەردەنگی سەرەکی ئەم پرسیارانە بوو.
ئاماژەکانی ئەم نگەرانیانە و هەوڵەکانی عێراقیەکان بۆ دەربازبوون لەم دڵەڕاوکێیە، دەکرێ بە کۆدی هاتووچۆی بەرپرسانی بەغدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە خوێندنەوەی بۆ بکرێت. بە جۆرێک، کە دوای گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە سعودیە و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لەگڵ شای ئەم وڵاتە، ئێستا دەنگۆی ئەوە هەیە، کە سەرۆکوەزیرانی بڕیارە سەردانی تارانیش بکات و نیگەرانیەکانی خۆی بگەیەنێتە تاران.
لە لێدوانی فەرمی و گوتەی بەرپرسانی دەزگای دیپلۆماسی و سیاسی عێراق وا دەردەکەوێ، کە ئەم هەوڵانەی بەغدا بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکانە لە ناوچەکە، بەڵام پشت پەردەی ئەم ترافیکە دپلۆماسیانە، تەنیا پێدەچێ یەک شت بوگزەرێت، ئەویش نیگەرانیییەکانی بەغدایە لە بوون بە مەیدانی ململانێ و جەنگی گشتگیر و چاوەڕواننەکراوی عێراق.
ئه‌نجام
به‌م پێیه بێت ئه‌گه‌ر شه‌ڕ رووبدات عێراق وه‌ك سووته‌مه‌نی شه‌ڕه‌كه‌ی لێدێت و ته‌نیا زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی باڵای عێراق، به‌تایبه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌وه‌یه شه‌ڕ روونه‌دات.
هه‌وڵی کۆنترۆڵێکی سنوورداری حکومەت بەسەر هێزەکانی حەشدی شه‌عبیش، ئەو پرسیارەش لەگەڵ خۆی دەهێنێت، کە ئەگەر ئەمریکا هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران، ئەو گروپانە چی دەکەن؟ له‌كاتێدا چەند رۆژێک پێش ئێستا قاسم سولێمانی، بەرپرسی فەیلەقی قودسی ئێران، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەدارە شیعەکانی عێراق و بەرپرسانی حەشدی شەعبی کۆبووەوە له‌سه‌ر دۆخه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان
١- https://www.rudaw.net/sorani/middleeast/iraq/22092019
٢- http://www.basnews.com/index.php/so/news/world/549163
٣- https://www.kurdistan24.net/so/news/4fd323b2-23b4-4a86-ba0a-c015f0899226
٤- https://www.kurdistan24.net/so/news/00e52422-7dd3-4abd-ad19-ea1c5fc8f9b3
٥- http://www.nuche.net/wp-admin/post.php?post=143341&action=edit