نێچیرڤان بارزانی: هەرێمى کوردستان بۆ وەبەرهێنانى بیانى ئامادەیە

0

نوچه‌

ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولیر لەگەڵ باڵیۆزی قەتەر لە عێراق و شاندی یاوەری کۆ بووەوە و پرسی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیوەندی ئابووری هەرێمی کوردستان و قەتەریان تاوتوێ کرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یێندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩-٩-٢٠١٩ لە هەولێر لەگەڵ خالد حەمەد ئەلسڵیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عێراق و شاندێکى یاوەرى، سەرۆكى هه‌رێمى كوردستان، هەروەها تیشکى خستە سەر پەیوەندییەکانى هەولێر  بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەردوولا، دۆخى سیاسیى و ئابوورى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و دۆخى ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمى کوردستان.


لاى خۆیەوە باڵیۆزى قەتەر لە عێراق، وێڕاى گەیاندنى سڵاو و ر ڕێزى سەرکردایەتیى قەتەر بە سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى خوازیارى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانیەتى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق و بۆ ئەم مەبەستەش نیازى خۆیان بۆ کردنەوەى کونسوڵخانەى قەتەر لە هەولێر، و هاندانى کەرتى تایبەت و سەرمایەدارانى قەتەرى بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزارى لە هەرێمى کوردستان نیشان دا.

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دووپاتى کردەوە، کە هەرێمى کوردستان بۆ وەبەرهێنانى بیانى ئامادەیە و هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەرانى قەتەرى پێشکەش دەکات بۆ ئەوەى بەشدارى لە پرۆسەى پەرەسەندنى هەرێمى کوردستاندا بکەن، بەشداریکردنى کۆمپانیا قەتەرییەکانیشى لە “پیشانگاى نێودەوڵەتیى پرۆجێکت ئیراک”دا کە سبەى دووشەممە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، بە گرنگ و ئەرێنى لە قەڵەم دا، هەروەها خواستى هەرێمى کوردستانى بۆ برەودانى زیاتر بە پەیوەندییەکانى لەگەڵ قەتەر دووپات کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com