ترەمپ پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی سێبتەمبەر، پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.

ئەم پەیامەی سەرۆکی ئەمریکا، دوای ئەوە بڵاو دەبێتەوە، کە هەوڵەکان لە ناوخۆی ئەمریکا بۆ لێپیچینەوە بە مەبەستی لە کارلادانی دەستیپێکردوە.

دوای ئەوەی، کە نوێنەرانی دیموکرات لە کۆنگرێسی ئەمریکا، هەوڵەکانیان بۆ لێپیچینەوە لە ترەمپ چڕکردۆتەوە، ترەمپ ئەم گرتە ڤیدیۆیەی بڵاو کردەوە.

لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆکی ئەمریکادا هاتووە: ئەوان (دیموکراتەکان) دەیانەوێ چەکتان بکەن، خزمەتگوزارییەکانی ئێوە نەمێنێ و ئازادیتان لێ زەوت بکەن.

سەرۆکی ئەمریکا ئەم هەوڵانەی دیموکراتەکانی بۆ لەکارلادانی لە پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا گەڕاندۆتەوە بۆ کار و تێکۆشانی خۆی بۆ خەڵکی ئەمریکا و دەشڵێت: رێگە نادەن شتی وا رووبدات، چونكه‌ ئەمریکا لە قۆناغێکی هەستیاردایە و هەڕەشەی لە سەرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com