لێپێچینەوە لە ترەمپ دەکرێت

0

نوچە-ڕۆیتەرز

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، رای گشتی ئەم وڵاتە ئامادەی لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپە.

نانسی پلۆسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت: رای گشتی ئەمریکا ئامادەیە لێپێچینەوە لە سەرۆکی ئەم وڵاتە بکات و ئەم رەوتە تا دێ بەهێزتر دەبێت.

بە گوتەی پلۆسی، رای گشتی ئەمریکا، هەستی بە سەرەڕۆیی ترەمپ کردووە و هەر بۆیە ئامادەیە بڕیارێکی جیاواز بدات.

پرسی لێپێچینەوەی ترەمپ و هەوڵدان بۆ لەکارلادانی دوای ئەوە دەستی پێکرد، کە وردەکاری هەڵسوکەوتی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشكرا کرا.

ترەمپ هەڕەشەی لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە لە سەرجەم یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بێ بەش دەبن، کە خودی ئەم یارمەتیانە بە رێگای باجی خەڵکی ئەمریکاوە دابین دەکرێن.

هەر لەم پەیوەندییەدا، نزیک بە ٤٠٠ کەس لە بەرپرسانی سیاسیی و ئەمنی پێشووی ئەم وڵاتە خوازیاری لێپێچێنەوە لە ترەمپن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com