زەریف: کۆتایی شەڕ لە دەست واشنتۆن نابێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی ئێران، لە بارەی روودانی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا، هۆشداری دەدات و دەشڵێت ”ئەگەر ئەمریکا شەڕ دەست پێبکات، کۆتاییەکەی بە ئێمەیە”.

جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئین بی سی، هەوڵەکانی تاران بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ رەتدەکاتەوە و دەشڵێت، هیچ  قازانجێکمان لەم هەڵبژاردنە نابێت، تاکو بمانەوێ دەستوەردانی تێدا بکەین.

زەریف گوتیشی: لە ئێستادا جۆرێک لە شەڕی سایبەری لە ئارادایە، ئەمریکا ئەم شەڕەی بە شێوەی زۆر مەترسیدار، نابەرپرسانە و بەربڵاو بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی ئێران دەستپێکردووە.

لە بارەی ئەگەری روودانی شەڕ لە ناوچەکە، وەزیری دەرەوەی ئێران رای وایە، ئەگەر ئەمریکا ئەم شەڕە دەستپێبکات، کۆتاییەکەی بەو نابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com