هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا

0

نوچه‌

ئه‌مڕۆ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بە دەنگی ٩١ پەرلەمانتار پەسندکرا و بەپێی یەکێک لە ماددە هەموارکراوەکان، پەرلەمانتار دەتوانێت لە فراکسیۆنەکەی جیابێتەوە بێ ئەوەی ئەندامێتی خۆی لەدەست بدات.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٩-٩-٢٠١٩) پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی کۆبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاساکە کرا، ئەمڕۆش بە دەنگی ٩١ پەرلەمانتار هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پەسندکرا.

لە کۆی ١٢٦ ماددە لە پەیڕەوی ناوخۆ، ١٦ ماددە هەموارکردنەوەی بۆ کرا، بڕگەی دووەمی ماددەی ١١٠ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لادرا، کە تێیدا هاتبوو “هەر پەرلەمانتارێک لە فراکسیۆنەکەی جیاببێتەوە، فراکسیۆنەکەی دەتوانێت مافی ئەندامیێتی پەرلەمانی لێبستێنێتەوە”.

بەپێی هەموارە پەسندکراوەکە، هەر ئەندامێکی پەرلەمان دەتوانێت لە فراکسیۆنەکەی جیابببێتەوە، یان بچێتە پاڵ فراکسیۆنێکی دیکە، بێ ئەوەی ئەندامێتی خۆی لەدەستبدات و دەشتوانێت فراکسیۆنێکی سەربەخۆ پێکبهێنێت.

هەر بەپێی هەموارەکە، لیژنەکانی ناوخۆ و ئەنجوومەنە خۆجێییەکان و ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان و داکۆکی لە مافی ئافرەتان وەکو لیژنەی سەربەخۆ زیاد دەکرێن و دەسەڵاتەکانی لیژنەی یاساییش زیاد دەکرێن، لەگەڵ چەند گۆڕانکارییەکی دیکە لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com