پاسه‌وانه‌ تایبه‌ته‌كەی شای سعودیه‌ كوژرا

0

نوچه‌

پاسەوانی تایبەتی شا سەلمان، شای سعودیە کوژرا و سەرچاوە میدیاییەکان باس لە کوژرانی لەسەر دەستی یەکێك لە هاوڕێکانی دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ (یەکشەممە ٢٩-٩-٢٠١٩)، کەناڵی فەرمی ئەو وڵاتە، هەواڵی کوژرانی لیوا عەبدولعەزیز فەغەم، پاسەوانی تایبەتی شای سعودیەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: لیوا فەغەم، بەهۆی کێشەی کەسی لەگەڵ هاوڕێیەکی، کە تەقەی لێکردووە لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی شاری جەدە گیانی لەدەستدا.

گوتەبێژی میدیایی پۆلیسی ناوچەی مەککە رایگەیاند: شەوی شەممە (٢٨-٩-٢٠١٩) لەکاتێكدا لیوا فەغەم لە ماڵی یەکێك لە هاوڕێکانی بوو لە شاری جەدە، هاوڕێیەکیان بەناوی مەمدووح ئال عەلی، سەردانیکردن و پاشان دەمەقاڵە لە نێوان ئال عەلی و لیوا فەغەم روویدا و بەهۆیەوە ئال عەلی چەکی هێنا و تەقەی لە لیوا فەغەم کرد و بە سەختی برینداری کرد و له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

هه‌روه‌ها بكوژه‌كه‌ جگە لە برینداربوونی دوو کەسی دیکەی نێو ماڵەکە و پێنج کەسی دیکەش لە هێزە ئەمنییەکان، کە بەر هێرشی ئال عەلی کەوتن و بووەهۆی کوژرانی هێرشکەرەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com