تا ئێستا سەد هەزار عەرەب، هاوردەی کەرکوک کراون

0

نوچەنێت

ھێنانی عەرەبی ھاوردە بۆ كەركوك، درێژەی هەیە و بەپێی لێدوانێکی بەرپرسێکی پارتی تائێستا سەد هەزار عەرەب، هاوردەکراون.

دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکوک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، ھاوردەكردنی ھاووڵاتیانی عەرەب لە ناوچە جیاوازەكانی عێراق بۆ كەركوك و دەورووبەری بەردەوامە. بەپێی دوایین زانیاری تا ئێستا سەد ھەزار عەرەب ھاوردەی كەركوك كراون و لە نێو سەنتەری شار و دەورووبەریدا جێگیر كراون.

دیاری حوسێن هەروەها گوتویەتی، ئەو عەرەبانەی دێنە كەركوك، لەلایەن ئیدارەی كەركوكەوە ئاسانكارییان بۆ دەكرێت و لە ڕووی یاساییەوە دەرفەتیان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی لە كەركوك نیشتەجێ بكرێن. ڕۆژانە خەڵکی دەرەوەی کەرکوک دەهێنرێت لەم شارە نیشتەجێ دەکرێت. ئەمەش بەمەبەستی گۆڕینی دیمۆگرافیای کەرکوکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com