نوچەنێت
هەڵمەتی کوتان لەرێگەی تیمی گەڕۆک، دژی ئەفلیجی منداڵان دەستیپێکرد. داوادەکرێت دایک و باوکان یارمەتی تیمەکانی تەندروستی بدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩-٩-٢٠١٩، هەڵمەتی کوتان لەسەرانسەری کوردستان دەستیپێکرد. لەم هەڵمەتەدا منداڵی ته‌مه‌ن ١ ڕۆژی تا ٥ ساڵان ده‌گرێته‌وه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ش ٧٦٧ هه‌زار ٧٨٠ منداڵ، ده‌كوترێن.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌ته‌كانی كوتان دژی ئیفلیجی، له ساڵی ١٩٩٨ـه‌وه هیچ حاڵه‌تێكی ئیفلیجی نوێ تۆمار نه‌كراوه، پێویستە پارێزگاری لەم ئەنجامە بکەین.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی راگەیاند، کە هەڵمەتەکە لەرێگەی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانەوە ٣٩٠٠ کارمەندی تەندروستی تێیدا بەشدارن. کوتانەکە لەرێگەی قەترەی دەمەوەیە. تیمەکان ماڵ به‌ماڵ ده‌گه‌ڕێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ماڵێكیش خاوه‌ن منداڵن و له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه له ماڵ نه‌بوون، ده‌توانن بۆ ڕۆژی دواتر سه‌ردانی بنكه ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ن.
فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، ئامادەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بوو داوای له به‌خێوكاران كرد، هاوكاری تیمه‌كان بكه‌ن و منداڵه‌كانییان دژی نەخۆشییەکان بکوتن.