نوچەنێت
پەرلەمانی کوردستان، دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەدەن.
لە دانیشتنی هەفتەی رابردووی پەرلەمانی کوردستان، خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان کرا و چەند بڕگەیەکەی یاساکە گۆڕانکاری تێدا کراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٩-٩-٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام دەدات و تێیدا دەنگ لەسەر هەمواری یەکەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت.
بەپێی بەرنامەی کاری ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆ دانیشتنی ژماره (٣)ى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، بەڕێوەدەچێت. دەنگدانی یەکەم له‌سه‌ر هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دەبێت.